مەسرور بارزانی : پێویستە ڕێز لە کیانی یاسایی هەرێمی کوردستان بگیرێت

 

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لە پایتەختی ئوردنەوە ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند پێوەندییەکانمان لە گەڵ ئۆردن لەو پەڕی باشیدایەو سەبارەت بە پێشخستی بواری ئابووری و بازرگانی ڕاوێژی تایبەتمان کردووە، لەم سەردانەشدا سوپاسی تایبەتی شای ئوردنمان کردووە بۆ ئەو یارمەتیانەی لە کاتی شەڕی داعشدا ئاراستەی هەرێم و عێراقی کردووە .

 

هەر لەم دیدارە رۆژنامەوانییەدا سەبارەت بە دواکەوتنی مووچە گووتی حکومەتی عێراق پێویستە ڕێز لە کیانی یاسایی هەرێمی کوردستان بگرێت و پێشمان وایە ئەم رێزگرتنە دەبێت دوولایەنە بێت .

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە درێژەدا گووتی لە گەڵ وەزیری دارایی عێراق پێوەندیمان کردووەو کێشەکان چارەسەر کراون و بە زوترین کات دابەشکردنیگشتی مووچە دەست پێدەکات .

Back to top button