عەلاوی بڕیار دەدات بۆ کشانەوەی خۆی لە ڕاسپاردنی پێک هێنانی کابینەی حکوومەت

میدیا عێراقییەکان لە زمان چەند سەرچاوەیەک بڵاوی دەکەنەوە وا بڕیارە ئەمشەو محەممەد تۆفیق عەلاوی ، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت دەست لە کار کێشانەوەی خۆی بۆ ئەم راسپاردە ڕابگەیەنێت .

 

سەرچاوەکە هەروەها باسی  لەوە کردووە وا چاوەڕاون دەکرێت بە ڕاگەیەندراوێک ئەم بڕیارە بە ڕاگەیاندن بکات .

 

بێهیوایی عەلاوی لە دوای ئەوە هاتووە بۆ جاری دووهەم شکستی هێنا لە پێک هێنانی کابینەی نوێی حکومەت .

Back to top button