کاردانەوەی ئێران و سعوودیا لە سەر ڕێکەوتنی ئاشتی نێوان ئەمریکا و تالیبان
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێکدا دەنووسێت ، ئەمریکا لە پێگەیەکی یاسایی وا دانییە بتوانێت واژووی ڕێکەوتنی ئاشتی بکات و بڕیار لە سەر داهاتووی ئەفغانستان بدات .
وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەر وەها دەنووسێت ، ئێران ڕای وایە ئەو کارانەی ئەمریکا بۆ ڕەوایی دانە بە بوونی هێزەکانی لەو وڵاتەدا .
هاوکات ئاشکرای دەکات ئێران ئامادەیی خۆی ڕادەگەیەنێت بە هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان ئاسایشی ئەفغانستان دابین بکات و کار بکات بۆ ڕەوەندی ئاشتی لە ناوخۆی ئەفغانستاندا .
وەزیری دەرەوەی ئێران سێ مانگ پێش ئێستا لە گەڵ مەلابرادەر ئاخوند بەرپرسی مەکتەب سیاسی تالیبان چاوپێکەوتنی کردبوو ، دوولایەن سەبارەت بە داهاتووی ئەفغانستان و چۆنیەتی دەرکردنی هێزەکانی بیانی قسەیان کردبوو .
بەڵام بە پێچەوانەی ئێران ، سعوودیا خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو ڕێکەتنە دەربری و هیوای خواست ئەو ڕێکەوتنی ئاشتییە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و گەرانەوەی ئارامی بەردەوام بۆ گەلی ئەفغانستان .