بەكەمكردنەوەی گۆشتی سور لە شێرپەنجە دوور دەكەویتەوە

كەمكردنەوەی خواردنی گۆشتی سوور مرۆڤ لە چەندین گرفتی تەندروستی دوردەخاتەوە.

بەپێی توێژینەوەیەك كە لەلایەن ژمارەیەك لە زانایانی بەریتانیاوە ئەنجامدراوە دەركەوتووە، زۆر خواردنی گۆشتی سور زیانی گەورە بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێ ھەربۆیە كەمكردنەوەی خواردنی گۆشتی سور مرۆڤ لە چەندین مەترسی دوردەخاتەوە.

زانایان ئاماژەیان داوەبەوەی كەمكردنەوەی خواردنی گۆشتی سور رۆڵێكی بەرچاوی ھەیە لە دابەزاندنی كێشدا و دوای چاودێریكردنی چەندین كەس دەركەوتووە ئەو كەسانەی خواردنی گۆشتی سوریان كەمكردۆتەوە لە ماوەیەكی كەمدا ٤ كیلیۆیان لەدەستداوە.

زانایان ئاماژەشیان داوەبەوەی كە كەمكردنەوەی خواردنی گۆشتی سور رۆڵێكی گرنگی ھەیە لە پاراستنی مرۆڤ لە نەخۆشی شێرپەنجە و بەرێژەی لە سەدا ١٨ ئەگەری توشبونی مرۆڤ بەنەخۆشی شێرپەنجە كەمدەكاتەوە.

زانایان روونیشیان كردۆتەوە كە بە كەمكردنەوەی خواردنی گۆشتی سور ماددەی ئاسن و ڤیتامین دی و بی١٢ لەلەشی مرۆڤدا كەمدەبێـەوە بەڵام دەتوانرێت لە رێی خواردنی پاقلەمەنیەكان و سەوزە و میوەوە ئەو زیانە قەرەبوو بكرێتەوە.

Back to top button