بۆ ئەوەی تووشی كۆرۆنا نەبیت سیر بخۆ
فلادیمێر زایتسیف، پزیشك لە بواری قوڕگ و لوت و گوێ، باس لە سودەكانی خواردنی سیر دەكات و دەڵێت: سیر دەتوانێت ڕووبەڕووی ڤایرۆسی كۆرۆناش ببێتەوە.
ئەو ڤایرۆسە لە وڵاتی چینەوە دەركەوت و ئێستا بەرۆكی چەند وڵاتێكی دیكەیشی گرتووە
شارەزا ڕوسییەكە لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی “Argomiente i Facti” وتی: سیر بەوە ناسراوە توانای ڕووبەڕووبوونەوەی هەیە لەگەڵ ئەو نەخۆشییانەی، كە بەهۆی سەرماوە دروست دەبن، ڤایرۆسی كۆرۆنا 2019-nCoV نیشانەكانی هاوشێوەی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزا و هەڵامەتە و خواردنی سیر دەتوانێت بەری پێ بگرێت.
دكتۆر زاستسیف وتیشی: ڤایرۆس بەگشتی و ڤایرۆسی كۆرۆنا بەپلەی یەكەم تووشی ئەو كەسانە دەبێت، كە خاوەنی بەرگرییەكی لاوازن، هەروەها خواردنی سیر بەرگری جەستە بەهێز دەكات، چونكە دەوڵەمەندە بە مادەی Phytoncides ، هەروەها ئەو مادەیە توانای ڕووبەڕووبوونەوەی میكرۆب و ئۆكسیدی هەیە و ڕێگری لە تووشبوون بە ڤایرۆس دەكات.