گرنگترین رێنماییه‌كان بۆ خۆپاراستن له‌ كۆرۆنا

لەمیانەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و تووشبوونی هەزاران کەس لە وڵاتە جیاوازەکانی جیهاندا، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم چەند رێنماییەکی گرنگی خستووەتەڕوو بۆ خۆپارێزی و بەدووربوون لە کۆرۆنا کە پێویستە هەمووان پەیڕەوی بکەن.

گرنگترین رێنماییەکانیش بریتین لەمانەی خوارەوە:

1. دەستی ناخاوێن لە چاو و لوت و دەمت مەدە.

2. دەستەکانت بە ئاوی گەرم و سابون بشۆ بۆماوەی 20 بۆ 30 چرکە.

3. ئەگەر ئاو و سابونت دەست نەکەوت ئەوا جێڵی پاکژکەرەوە کە ماددەی کحول تیایدا زیاتربێت لە %60 بەکاربهێنە.

4. لەکاتی کۆکە و پژمیندا دەم و لوتت دابپۆشە.

5. ئەو شوێن و شتانەت بەردەوام دەستیان لێدەدەیت پاکیان بکەرەوە.

6. لەکاتی نەخۆشی لەماڵەوە بمێنەرەوە.

7. دووربکەوەرەوە لە شوێنی قەرەباڵخ و داخراو.

8. لە کەسی تووشبوو دووربکەوەرەوە.

Back to top button