فرسهت سۆفى: مهراسیمى پرسه له سنوورى پارێزگاى ههولێر ڕاگیرا
پارێزگاری هەولێر بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا چەند بڕێارێکی بە هەماهەنگی یەکێتی زانایان و لیژنەی فەتوا دەرکرد.
فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر کەمێك پێش ئێستا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەمەبستی رێگریکردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا بە هەماهەنگی یەکێتی زانایان و لیژنەی فەتوا، بڕیاردرا بە راگرتنی رێورەسمی پرسە و هاوسەرگیری.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێورەسمی پرسە و هاوسەرگیری تا رۆژی ٢١ی ئازاری ٢٠٢٠ رادەگرێت، گەر پێویستی کرد ماوەکە درێژ دەکەینەوە.
جەختیکردەوە بڕیارەکە لەپێناو هاوڵاتیان و بە هەماهەنگی یەکێتی زانایان و لیژنەی فەتوا دەرکراوە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت شەوی ڕابردوو بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی تۆماکردنی چوار حاڵەتی تووشبوونی بە ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا راگەیاند.