كه‌شناسی هه‌رێم: باران بارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر، دهۆك و كه‌ركووك ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له هه‌ولێر و دهۆك ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه، له سلێمانى ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، له هه‌ندێك كاتدا نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه، له ناوچه شاخاوییه‌كانیشدا ڕێژه‌ى بارانبارین زیاتر ده‌بێت.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەى سێشه‌ممه، له هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له كه‌ركووكیش ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.