زیاتر لە نیوەى توشبووانى ڤایرۆسى کۆرۆنا چاکبونەوە

رێکخراوى تەندروستى جیهانى، ئامارێکى دڵخۆشکەر لەبارەى رێژەى چاکبونەوەى ئەو کەسانە بڵاودەکاتەوە کە تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون.

بەپێى ئامارەکەى رێکخراوى تەندورستى جیهانى، بەیانى ئەمڕۆ دوو شەممە (2/3/2020)، رێژەى ئەو کەسانەى توشبووى کۆرۆنا بوون و چاکبونەتەوە زیاتر لە نیوەى ئەو کەسانەن کە هێشتا توشبووى ڤایرۆسەکەن.

ئامارەکە بەجۆرێکە کە ڕێژەى توشبووان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لەسەرتاسەرى جیهاندا (89) هەزار و (73) کەس تۆمارکراوە، لەو رێژەیەش تائێستا (45) هەزار و (95) توشبوو چاکبونەتەوە و سێ هەزار و (48) کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

Back to top button