ڤیدیۆ: ئەمڕۆ ئەندەرپاسی دهۆك دەکرێتەوە

بە مەبەستی کەمکردنەوەی جەنجاڵی و قەرەباڵغی شەقامەکانی شاری دھۆك، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێنج ئەندەر پاس و ئۆڤەر پاس لەسەنتەری شارەکە دروست دەکات.

ئەندازیار کانیوار جبرائیل، “سەرپەرشتیاری پڕۆژەی ئەندەرپاس و ئۆڤەرپاسی پارێزگای دھۆك بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاندووە: لەم ھەفتەیەدا یەکێکی دیکە لە پڕۆژەکانمان، کە پڕۆژەی ئەندەرپاسی نزیك فەرماندەیی دھۆکە،‌ کارەکانی بەکۆتا دێت و بەرووی ھاتووچۆدا دەکرێتەوە،‌ کە درێژیەکەی ١ کم دەبێت و، لەسەدا ٩٦ى کارەکانی بەکۆتا ھاتووە،‌ تەنیا کاری جوانکاری و رووناکی ماوە”.

جبرائیل زیاتر گوتی، “پڕۆژەی ئەندەرپاسی نزیك فەرماندەیی بارزان،‌ بە گوژمەی نزیکەی ١٩ ملیار دینار دروست کرا، پێشتریش لە ‌ماوەی چوارمانگدا دوو پڕۆژەمان تەواو کردووە، لەکۆی ھەر پێنج پڕۆژەکە لەسەدا ٤٨ى کارەکان بەکۆتا ھاتووە،‌ کە کۆی پارەی تەرخانکراو بۆ پڕۆژەکە ٦٨ ملیار دیناری عێراقییە و، ماوەی تەواوی پڕۆژەکەش ٩٦٠ رۆژە،‌ واتا دوو ساڵ و ھەشت مانگ”.

Back to top button