وه‌زیری شاره‌وانی: به‌مزووانه‌ ده‌ست ده‌كه‌ین به‌ دابه‌ش كردنی زه‌وی

خواكوڕك

به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی رایده‌گه‌ینێت، له‌سه‌ره‌تای ساڵی نوێوه‌ ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ دابه‌ش كردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران و كرێنشینان له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و پلانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم دایناوه‌.

عەبدولحەمید مەجید بەرێوەبەری گشتی پلاندانان لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند، ژماره‌یه‌یكی زۆر له‌ فۆرمی تایبه‌ت به‌كرێنشینان له‌لایان پڕكراوه‌ته‌وه‌ و له‌ئێستادا خه‌ریكی دوا قۆناخی میكانیزمێكن بۆ رێكخستنی دابه‌شكاریه‌كه‌.

بەرێوەبەری گشتی پلاندانان لە وەزارەتی شارەوانی ده‌شڵێت، ره‌نگه‌ یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت كه‌ زه‌وی پێده‌درێت پێشمه‌رگه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بن و دواتر دابه‌شكردن به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

Back to top button