سەر لەنوێ .. ناوچەی سەوز مووشەك باران کـرا و تەقینەوەکان بەغـدای هەژاند
ئەمڕۆ دوو شەممە چەند تەقینەوەیەکی بەهێز بەغدای پایتەختی هەژاند لە دوای کشانەوەی سەرۆكی حکومەتی ڕاسپێردراو محەمەد تۆفیق عەلاوی لە پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو و لەم بارەیەوە سەرچاوە ئەمنیەکانی عێـراق ڕایانگەیاند لە دەورووبەری ناوچەی سەوز چەند مووشەکێك کەوتە خوارەوە و یەکێکك لەم مووشەکانە لە نزیك پاڵیۆزخانەی ئەمریکا کەوت.
دواتـر هێزە ئەمنیەکان توانیان سەکۆی هاوێژتنی مووشەکەکان لە نزیك بازاڕی سێ شەممە لە ناوچەی زەیونەی ناوەڕاستی بەغدا بدۆزنەوە ، شایەنی باسە هێرشە مووشەکیەکەی ئەمڕۆ لە کاتێك دابوو کە عێـراق بە خراپترین قەیرانی سیاسی تێدەپەڕیت و بەهۆی دابەش بوونی دەنگەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران ناتوانـرا دەنگ بە پێکهێنانی حکومەتی نـوێ بدرێت.
سەرچاوە : العربیە نێت