ئەردۆگان بەنیازە پێنج شەممەی داهاتوو سەردانی ڕووسیا بکات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/03/پۆتین-و-ئهردۆگان.jpg)
سەرۆکایەتی کۆماری تـورکیا دووپاتی کردەوە کە سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان بەنیازە ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتوو سەردانی ڕووسیا بکات ، ئەردۆگان شەممەی ڕابردوو لە لێدوانێکی دا لە شاری ئیستەنبول ڕایگەیاند لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ بۆتین داوای لێ کردووە ڕێگا لە پێشڕەویەکانی سوپای تورکیا نەگریت لە سوریا و ڕوونیشی کردەوە کە هێزەکانی ڕژێمی سـوریا باجی هێرشەکانیان دژی هێزەکانی تورکیا دەدەنەوە.
سەرچاوە : الغــد برێس