لە کوێـت 10 تووشبوی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کـرا

وەزارەتی تەندرووستی کوێـت ئەمڕۆ دوو شەممە ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کات ژمێری ڕابردوو 10 حاڵەتی تووشبونی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکرا کران و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی دا بریکاری وەزیری تەندرووستی کوێت بثینە المضف گوتی کۆی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ 56 کەس بەرزبووتەوە و ئاماژەی دا ئەو 10 تووشبوە نوێیە کە تۆمار کراون لە ئێرانەوە هاتوون و دووپاتی کردەوە کە هەموو حاڵەتەکان لە ژێـر چاودێری دان و داوای لە هاوڵاتیان کرد دوورکەونەوە لە گردبوونەوە بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوە و خۆپاراستن لەو ڤایرۆسە.

سەرچاوە : الغــد برێس

 

Back to top button