پارێزگاری سلێمانی هۆشداری دەدات
پارێزگاری سلێمانی هۆشداری دەداتههاوڵاتیان سەردانی دامودەزگا حکومی و ئەهلییەکان نەکەن.
هەڤاڵ ئەبوبەکر پاریزگاری سلێمانی کەمێک پێش ئێستا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، داوا لە سەرجەم هاوڵاتیان دەکەین خۆیان لە شوێنە قەرەباڵغ و گشتییەکان بپارێزن و سەردانی دامودەزگا حکومی و ئەهلییەکان نەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، داوا لە سەرجەم میدیا و راگەیاندنەکان دەکەم کە خۆپارێزی و رێنماییەکان بڵاونکەنەوە و هاوکاری هاوڵاتیان بن.
ئەمەش دوای ئەوەدێت شەوی ڕابردوو چوار حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا لە سلیمانی تۆمارکرا کە لە ئێرانەوە گەرابوونەوە.