روونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوە لە بارەی دابەشکردبی مووچەی فەرمانبەران دەدات و رایدەگەیێنێت بە هەولی سەرۆکی حکومەت پارەکە خراوەتە سەر حسابی بانکی هەرێم و دەست بە دابەشکردنی دەکەین.
دەقی روونکردنەوەی گوتەبێژی حکومەت
روونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بەداخەوە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو بەھۆی چەند هۆكارێك، ناردنی موچەی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لایەن بەغداوە دواکەوتبوو.
بە هەوڵی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پارەکە خرایە سەر هەژماری حکومەتی هەرێم لە بانکی ناوەندی عێراق و ھەر ئەمڕۆ دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.
جوتیار عادل
گوتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان
٢٠٢٠/٣/٢