بڵێسە جەبار فەرمان، پیلانێكی سەرۆك کۆماری عێراق دژ بەکوردستان ئاشکرا دەکات

دوای ئەوەی سەرۆک کۆماری عێراق محەمەد تۆفیق عەللاوی راسپارد بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی پلانێکی بەرهەم سالح دژ بە کوردستان ئاشکرا دەکات کە. ویستویەتی لە رێگەی عەللاوی جێبەجێ بکات.

بڵێسە جەبار فەرمان ئەندمێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی و پەرلەمانی ئەو حزبە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاشکرای دەکات، کە  محەمەد عەلاوەی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق  کاندیدی بەرهەم ساڵح بووە بۆ پێكهێنانی حکوومەتدا.

ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی دەشڵێت:” بەرهەم سالح لەهەولی پیلانێک بوو دژ بە کوردستان لە رێگایی  عەللاوی و ڕێكکەوتنێكی ژێر بە ژێر هەبووە لە نێوان د.بەرهەم ساڵح سەرۆك کۆماری عێراق و محمد عەلاوی چونکە عەلاوەی کاندیدی سەرۆك کۆماری عێراق بووە بۆ ئەم پۆستە، ئەم بێدەنگییەی د.بەرهەمیش لە کاتێك دێت کە ئێستا بەتەواوی پشتگوێ خراوە لە ناو یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا.

بڵێسە لە کۆتایی وتارەکەیدا دەڵێت”ئەم حکومەتەی علاوی گەر دەنگیش بھێنابوایە زۆر ئەستەم بوو بتوانێت ببێت بە حکومەتی ھەموان و تەنھا حکومەتی بەشێکی عیراق دەبێت و دژ بە ھەرێم دەبێت”.

Back to top button