وەزیری بەرگری توركیا:شەڕ لەگەڵ ڕوسیا رەتدەکەینەوە
خڵوسی ئاكار وەزیری بەرگری توركیا ڕایگەیاند كە وڵاتەكەی نایەوێت بكەوێتە شەڕ لەگەڵ ڕوسیا
ئاكار پابەندبونی توركیای نیشاندا بەسەرجەم ڕێكەوتنەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ ڕوسیا لەبارەی سوریاوە
پێشتر ھێزەكانی ڕوسیا ھێرشیان كردە سەر ھێزەكانی توركیا لە نزیك شاری ئێدلیب و زیانێكی زۆریان پێگەیاندن