سه‌ردانی كردن له به‌رپرسانی ئێرانی بۆ هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه ده‌كرێت
خواكوڕك
دوای ئه‌وه‌ی كۆنگره‌ی شافعی له‌ژێر چاودێری راوێژكاری ئاینی بنه‌ماڵه‌ی مام جه‌لال و به به‌شداری نوێنەری رابەری كۆماری ئیسلامی ئێران و بێ ئاگاداری وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێمی كوردستان له‌سلێمان ئه‌نجامدرا، به‌رپرسێكی ئه‌وقاف جارێكی‌تر روونكردنه‌وه له‌و باره‌وه ده‌دات.
مەریوان نەقشبەندی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی وەزارەتی ئەوقاف ڕاگەیاند: “بۆ هیچ حزبێکی کوردستان نییە، بانگهێشتی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بکات بۆ ناو کوردستان، چونکە ئەوە پرۆتۆکۆلییە و پەیوەندی بە حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە هەیە”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی حكومه‌ت راشیده‌گه‌یه‌نێت، “ئەمڕۆ سکاڵامان گەیاندە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەت، لەناو سکاڵاکە باسی ئەوەمان کردووە کە بە چ پێوەرێک، بەبێ ئاگاداریی وەزارەتی ئەوقاف، گەورە بەرپرسانی ئێران دێنە باشووری کوردستان و لە کۆنفرانسێکی وەهادا بەشداری دەکەن”.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به مالپه‌ڕی باسی راگه‌یاندووه، “ئەوەی کراوە لە کۆنفرانسی شافعی لە سلێمانی، پێچەوانەی ئەو بنەمایانە بوون کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دایناوە”.
رۆژی چوارشه‌ممه 21/12/2016 كۆنگره‌یه‌كی ئاینی له‌ژێرناویشانی “شافیعی؛ سیمبوولی پێکەوەژیان” له شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا قسه له‌سه‌ر ئاراسته‌ی گوتاری ئاینی له‌شاره‌كه‌دا كرا.