سەرۆکی حکومەت دوای گەڕانەوەی لە ئەردەن لە فڕۆکەخانەی هەولێر پشکنینی پیوانی پلەی گەرمی ئەنجامدا

دوای ئه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته وڵاتی ئوردن و له لایه‌ن شا عه‌بدوللای دووه‌م پێشوازی لێكرا و گفتوگۆ كران له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ولێر و عه‌ممان و گرنگی هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوو وڵات سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌ڕایه‌وه هه‌ولێری پایته‌خت.
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی شاندی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیان بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر له لایه‌ن تیمی ته‌ندروستی فڕۆكه‌خانه پشكنینی ته‌ندروستی بۆ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری كرا.