دادگای باڵای فیدراڵی عیراق مادده‌ی 140 زیندووه‌و و ئه‌و ئامانجه‌یش به‌دی دێت له‌ پێناویدا داڕێژراوه‌

 

 

دادگه‌ی باڵای فیدراڵی عیراق بڕیاری دا ماده‌ی سه‌دو چلی ده‌ستووری كۆماری عیراق به‌ ئه‌كتیڤی بمێنێته‌وه‌و دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌كتیڤ بوونه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت تا پێداویستییه‌كانی جێبه‌جێ ده‌كرێن و ئه‌و ئامانجه‌یش به‌دی دێت له‌ پێناویدا داڕێژراوه‌.

له‌و باره‌وه‌ ئیاس سامووك گوته‌بێژی فه‌رمی دادگه‌ی ناوبراو له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕوونی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ دادگه‌ی باڵای فیدراڵی به‌ سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ر مه‌دحه‌ت مه‌حموود و ئاماده‌‌بوونی هه‌موو ئه‌ندامان كۆبووه‌وه‌و له‌ داوایه‌كی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌باره‌ی ڕوونكردنه‌وه‌ی ماده‌ی سه‌دو چلی ده‌ستووری عیراق له‌ ڕووی ئه‌كتیڤ  بوون و نه‌بوونی كۆڵینه‌وه‌.

سامووك ده‌ڵێت دادگه‌ی باڵای فیدراڵی بۆی ده‌ركه‌وت كه‌ ماده‌ی 140 ده‌ستووری عیراق ساڵی 2005 داوای له‌ ده‌سته‌ڵاتی ڕاپه‌ڕاندن كردووه‌ هه‌نگاوی پێویست بگرنه‌ به‌ر بۆ جێبه‌جێكردنی پێداویستییه‌كانی ماده‌ی 58  یاسای به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت له‌ قۆناغی ئنتیقالی به‌ هه‌موو بڕگه‌كانییه‌وه‌ كه‌ تا ئێسته‌ به‌پێی ده‌سته‌ڵاته‌كانی ماده‌ی سه‌دو چل و سێی ده‌ستوور ئه‌كتیڤن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه‌ دادگه‌ بۆی ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌وه‌ بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه‌یه‌ كه‌ ماده‌ی په‌نجاو هه‌شتی یاسای به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی عیراق له‌ قۆناغی ئینتیقالی كه‌ مه‌به‌ه‌ستی به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌رییه‌ له‌و ناوچانه‌ی دووچاری گۆڕانی دیموگرافی بوونه‌ته‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ی به‌زۆر ڕاگواستن و ده‌ركردن و كۆچ پێ كردن، ئه‌ویش به‌پێی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له‌ ماده‌ی په‌نجاو هه‌شتدا داڕێژراون.

هه‌روه‌ها گوتیشی كه‌ دادگه‌ی باڵای فیدراڵی بۆی ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ ته‌واونه‌كراون و هه‌ندێكیشیان هه‌ر بڕیاریان له‌سه‌ر ده‌رنه‌كراوه‌ بۆیه‌ ئامانج له‌ دانان و داڕشتنی ماده‌ی سه‌دو چل له‌ ده‌ستوور ویستراوه‌و پێویسته‌ له‌لایه‌ن هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه‌ جێبه‌جێ بكرێت. گوتیشی دادگه‌كه‌ دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و كاته‌ی له‌ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی سه‌دو چلی ده‌ستوور دانراوه‌ بۆ ڕێكخستنی هه‌نگاوه‌كان و هاندانی پێوه‌ندیداران بۆ جێبه‌جێكردنی دانراوه‌و هیچ له‌ ناوه‌رۆك و به‌دیهێنانی ئامانجه‌كه‌ی ناگۆڕیت.

دووپاتیشی كرده‌وه‌ كه‌ دادگه‌ی باڵای فیدراڵی و به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ بڕیاری دا كه‌ ماده‌ی 140ـی ده‌ستووری عیراق له‌م قۆناغه‌ی ئێسته‌و ‌تا ئه‌و كاته‌ی پێویستییه‌كانی جێبه‌جێ ده‌كرێن و ئامانجی داڕشتنی به‌ پێی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له‌ ماده‌ی په‌نجاو هه‌شتی یاسای به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی عیراق له‌ قۆناغی ئینتیقالی به‌دی دێت” هه‌ر ئه‌كتیڤه

Back to top button