په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نگ  له‌سه‌ر پێشنیازه‌ یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌ قاچاغ بردنی نه‌وت و لێده‌رهێنراوه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌دات

 

 

دوای ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌ یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌ قاچاغ بردنی نه‌وت و لێده‌رهێنراوه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان كرا بڕیاره‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی كوردستان كۆببێته‌وه‌ بۆ ده‌نگدان له‌ سه‌ر پڕۆژه‌كه‌.

 


ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ بانگهێشتێكدا بۆ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان نووسیویه‌تی، سه‌عات 12 ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 4-3-2020 دانیشنی ژماره‌ دووی خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌می خولی پێنجه‌م به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

.
به‌پێی به‌رنامه‌ی كار دانیشتنه‌كه‌ دوو ته‌وه‌ر له‌ خۆ ده‌گرێت، یه‌كه‌میان ره‌زامه‌ندی دان له‌ باره‌ی  ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامی په‌رله‌مان (گوڵستان باقی سلێمان) له‌ (لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری) و زیاد كردنی بۆ سه‌ر (لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكی له‌ مافی مرۆڤـ).

 

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌ ته‌وه‌ری دووه‌میش بریتیه‌ له‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌ یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌ قاچاغ بردنی نه‌وت و لێده‌رهێنراوه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق

Back to top button