رۆژنامەنووسێك رفێنرا, ئەمریكا بۆی هاتەدەنگ

خواكوڕك

دوای ئەوەی رۆژنامەونوسێك لەسەر رەخنەگرتنی لە دیاردەی چەكداری و دەسەڵاتی میلیشیا چەكدارەكان لە عێراق وتارێكی نوسیوو و پاش چەند كاتژمێرێك لە لایەن چەند چەكدارێكی نەناسراوەوە رفێنرا, بالیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق لەسەر كچە رۆژنامەنووسە عێراقیەكە هاتە دەنگ دەلێت كردەوەیەكی ترسنۆكانە ئەم جارە رۆژنامەونسێكی كردە ئامانج.

لە هەژماری تایبەتی بالیۆزخانەی ئەمریكا لە تویتەر لە تویتێكدا نوسراوە “پاڵپشتی بڕیارەكەی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەكەین بۆ ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە و پشكنین و گەڕان بەدوای رفێنەرانی ئەو كردەوە ترسنۆكانەدا كە رۆژنامەوانی عێراقی ئەفراح شەوقی كردە ئامانج”.

هەروەها لە تویتەكەی بالیۆزخانەی ئەمریكادا هاتووە ” هیوا خوازین ئەو كچە رۆژنامەنووسە بە سەلامەتی بگەرێتەوە ناو خێزانەكەی خۆی”

شایەنی باسە پەیوەست بەم باسە , پێشتر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق بریاریدا دەزگا ئەمنییەكان بە پەلە لێكۆڵینەوە لە چۆنییەتی رووداوی هەڵكوتانە سەر ماڵ و رفاندنی ئەفراح شەوقی بكەن،پاش ئەوەی شەوی رابردوو لە لایەن چەند چەكدارێكی نەناسراوەوە رفێنرا. هەروەها عەبادی بڕیاری دەستگیركردنی ئەو كەسانەشی دەركردووە كە پەیوەندییان بەو رووداوەوە هەیە.

ئەفراح شەوقی وەك پەیامنێر و نووسەر لە چەندین كەنالی عێراقی و عەرەبی وەك(شەرقولئەوسەتی لەندەنی) و چەند كەناڵ و دەزگایەكی دیكەی ناوخۆیی عێراقی كاریكردووە.

Back to top button