عادل عەبدولمەهدی نامەیەک ئاراستەی سەرۆککۆمار و سەرۆکی پەرلەمان دەکات
ئه‌مڕۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربهڕێخهری عیراق په‌یامێكی ئاراسته‌ی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كرد.
له په‌یامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه به‌پێی ده‌ستوور ماوه‌ی پۆستی كاربهڕێخهری كۆتایی هاتووه‌و ئه‌ویش به پێی بڕگه‌كانی ده‌ستوورو پرۆگرامی ناوخۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و به‌پێی ڕاوێژكردن به یاساناسان ناچاره په‌نا به‌ر ئه‌وه ببات به شێوه‌یه‌كی ئاره‌زوومه‌ندانه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران نه‌كات.
به‌پێی ئه‌و بڕیاره‌یش داوای له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كردووه دانیشتنێكی نائاسایی بكات تا یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و یاسای كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان به شێوه‌یه‌كی كۆتایی یه‌كلابكاته‌وه‌و پیشنیازی ئه‌وه‌یشی كردووه هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌ختی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له چواری كانوونی یه‌كه‌می ئه‌م ساڵدا به‌ڕێوه‌بچێت و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئێسته‌یش به دوو مانگ پێش ئه‌و ڕۆژه دیاری كراوه خۆی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه. هاوكات داوایشی كردووه كابینه‌ی نوێ به زووترین كات پێكبهێنریت.