كه‌نیسه‌ی كلدانی سه‌رجه‌م بۆنه و رێوڕه‌سمه‌كانی تایبه‌ت به كلدانییه‌كانی له كوردستان راگرت
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/03/20200302_194843.jpg)
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو چوار حاڵه‌تی تووشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان بڵاو كرایه‌وه كه سه‌رجه‌میان له دوای سه‌ردانی ئێران تووشی ڤایرۆسه‌كه ببون. له بڕیارێكدا كه‌نیسه‌ی كلدنی سه‌رجه‌م بۆنه و رێوڕه‌سمه‌كانی تایبه‌ت به كلدانییه‌كانی راگرت.
كاردینال باتریاك مار لويس روفائيل ساكو سەرۆکی کەنیسەی کلدانی لە جیهان رایگه‌یاند: به هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌ك رێكارێكی به‌رنگاربوونه‌وه، فه‌رمانی ده‌ركردووه به‌وه‌ی نوێژی جه‌ماعی یه‌كشه‌مه و ژنهێنان و تازیه‌ی رابگیرێت.
هاوكات چەندین رێنمایی بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون به ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاو کردووە .