حاڵەتێكی تر هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تۆمار كرا
وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی دا پێنجەمین حاڵەتی ڤایرۆسی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان راگەیاند”
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا د.سامان بەرزنجی رایگەیاند كە دوا زانیاری لەبارەی تۆمار كردنی حاڵەتی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان لە شاری سلێمانی لەنێوان ئەو چوار حاڵەتەكەی تر تۆمار كراوە كە ئەندامی هەمان خێزانە و لە ئێستادا پێنجەم حاڵەت لە هەرێمی كوردستان تۆمار كراوە”.
هەروەها وەزیری تەندروستی دەشلێ” ئەم حاڵەتانەی تۆمار كراون لە شوێنی چاودێری دا بوونە، پشكنینیان بۆ كراوە حاڵەتەكە پۆزەتیڤ بووە”.