پێنج حاڵەتی تر لە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق تۆمار كرا

لە سێ شاری جیاوازی عێراق  پێنج حاڵەتی تووش بوو بە هەڵگری ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە عێراق تۆمار كرا.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای كردووە كە سێ كەسی تر لە بەغدا و كەسێكی تر لە پارێزگای میسان و كەسێكی تریش لە پارێزگای نەجەف وەك تووشبووی هەڵگری فایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراوە”.

هەر بەگوێرەی زانیارەیەكان تەواوی تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێرانەوە تووشی ئەو حاڵەتە بوونە، لە هەرێمی كوردستانیش ژمارەی تووشبوانی ڤایرۆسەكە گەیشتۆتە پێنج حاڵەت كە لە ئێران گەراونەتەوە”.

Back to top button