بەرهەم ساڵح بۆچی هەوڵیدا هاوسەری رۆژنامەنووسێك بكاتە وەزیر
بەگوەێرەی زانیاریەكان كە بڵاو كراوەتەوە، بەرهەم ساڵح لە هەوڵدان بوو بۆ ئەوەی هاوسەری كەماڵ رەئوفی پیاوی بەرهەم ساڵح بكاتە وەزیر بۆ کاروباری ژنان. بەڵام بەهۆی شكەستی محەمەد توفیق عەڵڵاوی ئەوانیش شكەستیان هێنا”.
سەرچاوەی میدیاكان ئاشكرا دەكەن بەرهەم ساڵح ژنێک بە ناوی (خانم ڕەحیم) کە ئێستا ڕاوێژکاری سەرکۆماری عێراقە، وەک وەزیر بۆ کاروباری ژنان بخاتە بەردەم پەرلەمان، بەڵام لەو هەوەڵە دا شكەستی هێنا و سەرچاوەكان باس لەوەش دەكەن كە ئەم كەسە كە هاوسەری كەماڵ رەئوفیشە، لەم ماوەیەی کە وەک ڕاوێژکاری سەرکۆماری عێراق کاری کردووە، بەشێکی بەرچاوی ئەو پڕۆژانەی کە بۆ ژنانی کوردی ئێزدی و ژنانی عێراق لە لایەن ڕێکخراوە پارەبەخشە نێودەوڵەتییەکانەوە خەرج دەکرێن، بۆ بەرژەوەندیی خۆی و پڕۆژەکانی بەرهەم ساڵح بەکاری دەهێنێت”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكان” خانم ڕەحیم یەکێکە لەوانەی کە لە ساڵی ٢٠١٠دا، لەلایەن دیوانی چاودێریی دارایی سلێمانی کە ئەوکات جەلالی سام ئاغا سەرۆکی بوە، لە ڕاپۆرتێکیاندا کە ئاراستەی داواکاری گشتی کراوە، خانم ڕەحیم گەندەڵیەکی زۆری لەسەر تۆمارکراوە لە پەیوەند بەهەدەردانی پارەی حکومەت بەناوی تۆڕی پاراستنی مافەکانی ئافرەتان، هەر بەگوێرەی زانیاریەكان”سەرەڕای ئەم ڕاپۆرتە، بەرهەم ساڵح لە ساڵی ٢٠١٨دا و لە کاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە ئەوکاتە سەرۆکایەتیی لیستی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری دەکرد، خانم ڕەحیمی وەک کاندیدی ژمارە ٣ی لیستەکەی دەستنیشان کرد”.