دەست بەجێ دەستدەكرێتەوە بە دابەشكردنی مووچەی تر

دوا بەدوای گەیشتی پارەی مووچە لە بەغدا لە ئێستادا حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆی وەزارەتەكانی تری راگەیاند كە تاوەكو ئێستا مووچەیان وەرنەگرتووە، وابریارە لەم هەفتەیە مووچەی كۆی وەزارەتەكان دابەش بكات”.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگایی میدیایی خواكوڕك كەوتووە “پاش دابەشکردنی ئەم مووچەیە وەزارەتی دارایی راستەوخۆ ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی مووچەیەکی دیکە دەکات”.

عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ئەو هەواڵە پشتراست دەكاتەوە و رایدەگەێنێت، دوای دابەشكردنی ئەو وەزارەتانەی ماون و مووچەیان وەرنەگرتووە راستەوخۆ دەست دەكرێتەوە بەدابەش كردنی مووچە مانگی تر”.
Back to top button