هێرۆ داوای سڕكردنی شانازی خوشكی كردووە

خواكوڕك
دوای شەڕی میدیای نێوان مەڵابەختیار‌و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كە كە بەهۆی كۆبوونەوەی پارتە سۆشیالیستەكانی سلێمانی دروست بوو,قسەكانی شاناز ناڕِەزایی زۆری لەلایەن ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتیی یەكێتیی لێ كەوتەوە، هەر بۆیە لە دواهەمین كۆبوونەوەی سەركردایەتی یەكێتی بڕیاری سڕكردنەكەشی شاناز دراو سەرچاوەیەك ئاشكرای دەكات كە لەسەر پێشنیاری هێرۆ بووە.
خواكوڕك زانیویەتی لە دواهەمین كۆبوونەوەی سەركردایەتی یەكێتی زۆرترین قسە لەسەر هەلوێستەكانی شاناز ابراهیم كراوە, زۆربەی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی گلەیی و گازندەی خۆیان لە ھەڵوێستەكانی دەربڕیوە, بەقسەی نابەر پرسانەیان لێك داوەتەوە وە گوتیویانە كە ئەو قسانە دەكەونە دەرەوەی پەیڕەو و پڕۆگرامی یەكێتیشەوە.

پێشتر ئەوە راگەێندرابوو كەھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەدیش لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا ھۆشداریی داوەتە شانازی خۆشكی و ئاگاداری كردووەتەوە كە خۆی كێشەی كەم نییە، تا ئەویش لەو دوورەوە بەو قسە و باسانە كێشەی دیكەی بۆ دروست بكات.

بەڵام بە گوتەی سەرچاوەكە، شاناز ئیبراھیم بەتوندی وەڵامی ھێرۆ ئیبراھیمی داوەتەوە و ئەویش توڕە بووە و داوای لە مەلابەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسی كردووە لە رێگای ئۆرگانەكانی حزبەوە سزای گونجاوی بدات و مەلابەختیاریش بریاری بۆ مەكتەبی رێكخستن دەركردووە كە شاناز ئیبراھیم لە پۆستەكەیدا بۆ كاتێكی نادیار سڕ بكەن و جێگرەكەی كارەكانی ئەنجام بدات.

شایەنی باسە پێشوتر هەر یەكە لە قوباد تالەبانی و پاڤێل تالەبانی نیگەرانی خۆیان لە بەرامبەر هەلسوكەوت وو قسەكانی شاناز گەیاندۆتە هێرۆی دایكیان كە ئەمش بووەتە هۆی توڕەبوونی زیاتی هێرۆ ناچاربە دەركردنی بڕیاری سڕكردنی داوە.

Back to top button