سوودەكانی رۆژانە خواردنی سێو

زاناكانی زانكۆیەكی بەریتانی تێبینیان كردووە رۆژانە خواردنی دوو سێو مەترسییەكانی تووشبوون بەنەخۆشییەكانی دڵ و یاخود سەكتەی بكوژی مێشك كەمدەكاتەوە، كە بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی كۆلیسترۆڵی زیانبەخش لەخوێندا دروست دەبێت.

رۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، كە دوو سێو چارەگی ئەو ڕیشاكەی تێدایە ڕینمایی دراوە بەوەی رۆژانە مرۆڤ بەكاریبهێنێت ، هەروەك لەو ریشاڵانەیە كە خۆراكپێدەری بەكتریا سوودبەخشەكانی ناو ریخۆڵەكانە و دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی كۆلیسترۆڵی زیانبەخشی ناو خوێن.

لێكۆڵینەوەكە لە گۆڤارێكی ئەمەریكی بۆ خۆراكپێدانی كلینیكی بڵاوكراوەتەوە باس لەوە دەكات، بەربوونەوەی كۆلیسترۆڵی ناوخوێن دەبێتە هۆی گرتنی خوێنبەرەكان و زیادبوونی مەترسییەكانی نۆرەدڵێ و سەكتەی مێشك.

بەپێی ئەنجامەكانی لێكۆڵینەوەكە رۆژانە خواردنی دوو سێوی گەورە ڕێژەی كۆلیسترۆڵی زیانبەخشی ناو خوێن بەڕێژەی ٤% كەمدەكاتەوە.

جولی لۆڤگرۆڤ ئامادەكاری لێكۆڵینەوەكە دەڵێت: ئەو كەسانەی رۆژانە دوو سێوی گەورە دەخوات، كە رێژەیەكی بەرزی ماددەی پۆڵیفینۆڵیان تێدایە ئاستی كۆلیسترۆڵ، كە بە LDL واتا كۆلیسترۆڵی زیانبەخش ناسراوە دادەبەزێنێت.

Back to top button