ڤیدیۆ؛ تایبەتمەندییەكانی ئۆتۆمبیلە نوێیەكانی golf
هەموو ساڵێك، ماڵپەڕ و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بە شێوەیەكی فراوان باس لە ئۆتۆمبیلەكانی golf ی كۆمپانیای فۆڵكس واگن دەكەن، كە نمونەیی جوانی و ناوەزەیین.
ئۆتۆمبیلە نوێیەكانی golf خاوەنی دیزایین و شكڵێكی سەردەمییانەن، كە لە زۆربەی هەرە زۆری ئۆتۆمبیلە نوێیەكان جیاوازترن، یەكێك لە ئۆتۆمبیلەكان، جۆری GTI ی وەرزشییە، كە خاوەنی شكڵێكی تەواو گەنجانەیە.
ئۆتۆمبیلەكان چەند جۆرێكن، جۆرێك بزوێنەری بەنزینی تۆربۆی هەیە بە فراوانی 2 لیتر و كێشی 245 ئەسپ، هەروەها خاوەنی گێڕێكی ئۆتۆماتیكی 6 گێڕ و 7 گێڕە.
جۆرێكی تری ئۆتۆمبیلی golf بە ناوی Golf GTD بڵاودەبێتەوە، كە لە خێزانی EA288 evo یە و خاوەنی بزوێنەرێكی دیزڵە بە فراوانی 2 لیتر و كێشی 180 بۆ 200 ئەسپ، هەروەها خاوەنی گێڕێكی ئۆتۆماتیكی 7 گێڕە.