هاوڕێیەكى نزيكى رۆناڵدۆ هەواڵێكى چاوەڕواننەكراو لەسەر ئەو ئەستێرە پورتوگالییە بڵاو دەكاتەوە
هاوڕێیەكى نزیكى كریستیانۆ رۆناڵدۆى ئەستێرەى یانەى یۆڤانتۆس جەختدەكاتەوە كە ئەو ئەستێرە پورتوگالییە بیرى بێرنابیۆى كردۆتەوەو ئارەزوو دەكات بگەڕێتەوە ریاڵ مەدرید.
شەوى رابردوو رۆناڵدۆ لە ناو یاریگاى سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئامادەى بینینى یارى كلاسیكۆ بوو.
لە پاش یارییەكە و لە لێدوانێكیدا بۆ بەرنامەى بەناوبانگى چرینیگیتۆ ئیدواردۆ ئەگیرى هاوڕێی نزیكى رۆناڵدۆ وتى: رۆناڵدۆ ئارەزووى ئەوەى هەیە بگەڕێتەوە ریاڵ مەدرید و بێگومان بیرى یاریگاى سانتیاگۆ دەكات.
ئەو هاوڕێیەى رۆناڵدۆ وتیشى : دەزانم كە رۆناڵدۆ هەرگیز ریاڵ مەدرید لە بیر ناكات ، بەلآم لە ئێستادا سەرنجى تەواوى لەسەر یۆڤانتۆسە.
لە كۆتایشدا ئەگیرى وتى : لە تۆپى پێیدا هەموو شتێك چاوەڕواننەكراوە وكەس نازانێت چى روو دەدات.