دڵشاد عەبدوالرحمان: ئەوەی ئاشتی هەورامی داوای كردووە, شتێكی زۆر ئاساییە
خواكوڕك
راوێژكارێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و وەزیری پێشووی پەروەردە، لەبارەی بەڵا رێدابردنی هەوالێكی پەیوەست بە وەزارەتی سامانە سروشتیەكان و ماڵپەری ویكلیكس دەڵێت:” نەبەرگری لەئاشتی هەورامی دەكەم ونە ڕەخنەشی لێ دەگرم ،تەنها دەڵێم ئەوەی لە ئیمەیڵەكەی هەورامی هاتوە ئەوەی داوای كردووە شتێكی زۆر ئاساییە”.
دڵشاد عەبدوالرحمان راوێژكاری مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك دەنوسێت:”من نەبەرگری لەئاشتی هەورامی دەكەم ونە ڕەخنەشی لێ دەگرم ،تەنها دەڵێم ئەوەی لە ئیمەیڵەكەی هەورامی هاتووە، داواكردنی فرۆشتنی كێڵگەی نەوتی نەكردوە، بەڵكو فرۆشتنی پشكی حكومەتی هەرێمە، كەوەك ئەوەوایە حكومەت وەكو كۆمپانیایەك پشكی هەیەو دەیەوێ پشكەكانی بفرۆشێ كەئەوە زۆر ئاساییە و فرۆشتنی كێڵگەو نیشتمان نیە.
وەزیری پێشووی وەزارەتی پەروەردە دەشڵێت:” مافی حكومەتی هەرێم لەوكێڵگانە بەوە كۆتایی نایە ولەبنەڕەتدا لەزۆر گرێبەستی وڵاتاندا ئەسڵەن حكومەتەكان پشكیان نیە وەكو پشك، بەڵكو هاوبەشی گرێبەستەكەن و گریبەستەكانی هەرێمیش هەم هەرێم هاوبەشە وهەم پشكیشی هەیە لەو ئیمەیڵە داوای فرۆشتنی ئەو پشكانەی كردوە.
ئەمە تەنها بۆ ڕونكردنەوە نوسیوم دەنا ئایا ئەوداوایەی هەورامی چەند لە بەرژەوەندی هەرێمە یان نا ئەوە شتێكی ترەو من قسەم لەسەر ئەوە نیە”.