یـەمەن .. هەڵاتنی یەکەم تووش بووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە

دەزگا ڕاگەیاندنەکانی یەمەن ئەمڕۆ سێ شەممە باسیان لە هەڵاتنی ئەو گەنجە کرد کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو دوای گەڕانەوەی لە دەرەوەی ووڵات و ئەنجامی پشکنینەکان دڵنیایی دا کە تووشی ئەم ڤایرۆسە بووە بەڵام دەسەڵاتدارانی تەندرووستی توشی شۆك بوون کە بینیـان گەنجەکە بەر لەوەی بگوازرێتەوە نەخۆشخانە ڕایکرد.

سەرچاوەکان لە نەخۆشخانەی ئیبن سینای گشتی لە ناوچەی مکەلا تووش بوونی کەسێکی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنایان ڕەتکردەوە و پێیـان وایـە ئەم هەواڵانە بەهۆی ترس و دڵ ڕاوەکی خەڵکەکەیە و ئاماژەیان دا کە نوسینگەی وەزارەتی تەندرووستی بە شێوەیەکی فەرمی ڕایدەگەیەنیت گەر بێتوو هەر حاڵەتێکی نوێ هەبیت.

سەرچاوە : الغــد برێس

 

Back to top button