بۆ ماوەی یەك مانگ پشووی فەرمی راگەیەنرا
وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ ماوەی یەک مانگ پشووی فەرمی بۆ مامۆستایانی زانکۆ راگەیاند.
وەزارەتی خوێندنی باڵا بەگوێرەی ئەو نوسراوەی بڵاوکردۆتەوە و واژۆی ئارام محمەد وەزیری خوێندنی باڵای لەسەرە ئاماژە بەوەکراوە، بڕیاردرا بە راگەیاندنی پشووی فەرمی مامۆستایانی زانکۆ تا رۆژی ١ی نیسانی ٢٠٢٠ واتا بۆ ماوەی یەک مانگ.
ئاماژە بەوەشکراوە، دەوامی فەرمانبەران کەمدەکرێتەوە لە کاتژمێر ٨ بۆ ١ی پاش نیوەرۆ، هەروەها زانکۆکان سەرپشک دەکرێن لە کەمکردنەوەی ژمارەی فەرمانبەران بۆ دەوامکردن بەپێی پێویستی.