بەڕێوەبەی گشتیی تەندروستیی سلێمانی: زانیاری نوێی تووشبووانی کۆرۆنا لە سلێمانی ده‌خاته‌روو

بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، تووشبوونی کەسێکی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرا.

دکتۆر سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوێنێ دووشەممە ٢ی ئازاری ٢٠٢٠ تووشبوونی کەسێکی دیکە بە ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا تۆمارکرا، کە ئەندامی هەمان خێزان بوو کە پێشتر تۆمارکرابوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، تەندروستیان جێگریرە و لەژێر چاودێری وردان، هەروەها داوا لە هاوڵاتیان دەکەین ترسیان نەبێت و پابەندی رێنماییە پزیشکییەکان بن.

تا ئێستا ٥ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان لە شاری سلێمانی تۆمارکراوە و کە چواریان ئەندامی یەک خێزانن و ئەو دیکە ئافرەتێکە، کە سەرجەمیان لە وڵاتی ئێرانەوە گەراونەتەوە.

 

Back to top button