وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان داوای هاوکاری لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات

وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە نێوان وەزارەتی تەندروستی و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرجەم کونسوڵخانە و نوێنەرایەتییەکانی وڵاتان ئەمڕۆ لە هەولێر ئەنجام دەدرێت.

ئەوەش ڕوون کراوەتەوە، وەزارەتی تەندروستی وێڕای خستنە ڕووی ڕەوشی هەرێمی کوردستان بۆ ئەم نەخۆشییە، داواکاری و بانگەوازی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتان و ڕێکخراوەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات، بۆ هاوکاری کردنی هەرێمی کوردستان بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشییە و دابینکردنی پێداویستییە پزیشکییەکان.

 

 

Back to top button