فڕۆكه‌یه‌كی ئێران له‌ كاتی گه‌شتكردنی به‌ ناچاری له‌ ئه‌نقه‌ره‌ نیشته‌وه‌ كه‌ 132 كه‌سی هه‌ڵگرتووه‌

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌یه‌كی ئێرانی به‌ ناچاری له‌ فڕۆكه‌خانه‌یی ئه‌نقه‌ره‌ نیشته‌وه‌، وه‌زاره‌تی تەندروستیی تورکیا زانیاریی لەبارەی سەرنشینانی ئەو فڕۆکەیەوە دا کە لە ئێرانەوە گەشتی کردبوو كه‌ فڕۆكه‌كه‌ هه‌ڵگری 132 كه‌سه‌و چه‌ند كه‌سێكیان له‌ قومه‌وه‌ هاتوون.
فەخرەدین کۆجا وه‌زاره‌تی تەندروستیی تورکیا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئەو 132 کەسە ئێستا لەژێر چاودێریی چڕی پزیشکیدان و تاوەکو ئێستا هیچ کەسیان نیشانەی کۆرۆنایان لێدەرنەکەوتووە لە پشکنین و چاودێریکردنیان بەردەوام دەبن.
هه‌روه‌ها میدیاكانی توركیا ئاشكرای ده‌كه‌ن كه‌  سەرنشینێکیان پێشتر لە شاری قوم بوون؛ ئەو شارەی ڤایرۆسی کۆرۆنای پێگەیشتووە دوای ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتە ئێران، کۆماری تورکیا بە شێوەیەکی تاکلایەنە رێوشوێنی گرتەبەر، گەشتە ئاسمانییەکانی وەستاندن و دەروازە سنوورییەکانیشی لەگەڵ ئێراندا داخستن.
Back to top button