سوریا چوار فڕۆكه‌ی توركیامان خستنه خواره‌وه
سیسته‌می به‌رگری موشه‌كی ئاسمانی سوپای سووریا چوار فرۆكه‌ی بێفرۆكه‌وانی توركیایان له ئیدلیب خسته خواروه. ئاژانسی هه‌واڵی سانای زمانحاڵی فه‌رمی رژێمی سووریا رایگه‌یاند: سیسته‌می به‌رگری موشه‌كی ئاسمانی سوپای سووریا چوار فرۆكه‌ی بێفرۆكه‌وانی توركیایان له ئیدلیب خسته خواروه و هه‌روه‌ها سیسته‌می به‌رگری موشه‌كی ئاسمانی سوپای سووریا له شاری حه‌ماش چالاك بووه.
دوای زیاد بوونی گرژییه‌كانی نێوان سوپای سووریا و توركیا به باكووری سووریا ، له ئێستادا وه‌زاره‌تی به‌رگری سووریا ئاسمانی ناچه‌ی ئیدلیبی وه‌ك ناوچه‌ی داخراوی جه‌نگی راگه‌یاند. به هۆی ئۆپه‌راسیۆنی رژێمی سووریا بۆ سه‌ر ئیدلیب كه دوا شوێنی ئۆپۆزسیۆنی سووری و گرووپه چه‌كداره‌كانی ئیسلامی تووندرۆی ئه‌و وڵاته‌یه وله‌لایه‌ن توركیاوه پاڵپشتی ده‌كرێن، به هه‌زاران خه‌ڵكی سڤیل ئاوار و كۆچبه‌ر بوون .
له ماوه‌ی رابردووش‌دا، به هۆی هێرشیكی ئاسمانی سووریا بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه سی وسێ سه‌ربازی توركیا كوژران . ئه‌مه‌و دوێنێ سوپای سوریا دوو فرۆكه‌ی جه‌نگی سپای توركیای به‌ردایه خواره‌وه كه به هۆیه‌وه گرژیه‌كانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته ئه‌وه‌نده‌ی دیكه قوڵ بووه‌وه.