رووسیا: توركیا له‌و شوێنانه‌ی كه له سوریا داگیری كردوون، كورده‌كان ده‌رده‌كات و توركمانه‌كان جێگیر ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی رژێمی سوریا به‌پاڵپشتی رووسیا هێرشی كرده سه‌ر ناوچه‌ی ئیدلیب له باشوری خۆرئاوای سوریا كه پێشتر له لایه‌ن توركیا و میلیشاكانی داگیركرابوو، په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان رووسیا و توركیا گرژی تێكه‌وتوو، وەزارەتی بەرگری روسیا لە بەیاننامەیەكدا رەتیدەكاتەوە ژمارەی ئاوارە سوورییەكان بەو جۆرە بێت كە توركیا و ئەوروپا باسی دەكەن.
وەزارەتی بەرگری روسیا لە بەیاننامەیەكدا رایگه‌یاندووه ئەوه‌ی لە بارەی قەیرانی مرۆیی باس دەكرێت لەلایەن توركیا و ئەمریكا و ئەوروپاوە سەبارەت بە ئاوارەبوونی خەڵكی شاری ئیدلیب بە لێشاو زیادە ڕۆییە و هیچ بنەمایەكی دروستی نییە.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی راشیگه‌یاندووه، ئەنقەرەی بەوە تۆمەتبار كردووە كە لەو ناوچانەی كۆنترۆڵی كردووە لە باكووری سوریا، دانیشتووی كوردی ناوچەكە دەردەكات و لە شوێنی‌دا توركەكان نیشتەجێ دەكات.