نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: میلیشاكانی سه‌ر به‌ توركیا له‌ ئیدلیب ده‌ستیان كردووه‌ به‌ دزینی مولك و ماڵی خه‌لكی

 

 

لێكۆڵه‌رانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایانگه‌یاند كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ توركیا له‌ سووریا ده‌ستیان له‌ تاڵانكردن و تاوانی كوشتنی خه‌ڵكی سڤیل له‌ سوریادا هه‌بووبێت.

له‌ راپۆرتێكیدا نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووكان كه‌ رۆژی دووشه‌مه‌ بڵاویكرده‌وه‌، رایگه‌یاند: هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی رووسیا كه‌ بوونه‌ته‌ هۆی كوژرانی كه‌سانی سڤیل و گرژییه‌كانی نێوان توركیا و سوریا كه‌ خه‌ڵكی سڤیل تێیدا بوونه‌ته‌ قوربانی، له‌ تاوانی جنگی نزیكن.

هه‌روه‌ه له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ مانگی ته‌مووزی ساڵی 2019  تاكوو شوباتی 2020، گرووپه‌ تووندرۆ ئیسلامییه‌كانی سووریا كه‌ هاوكات دژی حكوومه‌تی ئه‌سه‌دن، له‌ ناوچه‌ كوردنشینه‌كان تاوانی كۆمه‌ڵكوژی و تالانكردنیان ئه‌نجام داوه.

هه‌روه‌ها له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتووه:‌ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ ئه‌م كرداره‌ له‌سه‌ر فه‌رمانی به‌ر‌پرسانی توركیا كه‌ پاڵپشتی ئه‌و گرووپانه‌ ده‌كه‌ن ئه‌نجام درابێـت و تێیدا تاوانی جه‌نگییان ئه‌نجام داوه‌.لێكۆڵه‌رانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌و یه‌كگرتووه‌كان كه‌ پائۆلۆ پنهێرۆ سه‌رۆكایه‌تیان ده‌كات، دوای به‌سزا گه‌یاندنی ئه‌و كه‌سانه‌یان كردووه‌.

له‌ راپۆرته‌كه‌  داواش كراوه‌ كه‌ لێكۆڵینه‌و بكرێت له‌ باره‌ی هێرشی تشرینی دووه‌می ساڵی و هه‌زار و نۆزده‌ كه‌ له‌ نزیك سه‌رێكانی كرایه‌ سه‌ر كاروانێكی هاووڵاتیانی سڤیل و به‌ هۆیه‌وه‌ یازده‌ كه‌س كوژران. هه‌ر ئه‌وكات روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاندبوو ،توركیا ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌نجامداوه‌ ، به‌ڵام ئه‌نكه‌ره‌ ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وان ئه‌و هێرشه‌یان ئه‌نجامدابێت.

Back to top button