جێگری سەرۆکی ئەمریکا چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنامان دۆزیه‌وه به دوو قۆناغ به‌كارده‌هێندرێت
دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهاندا بڵاو بووه‌وه به هۆیه‌وه نزیك 3000 هه‌زار كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه و نزیك له 50000هه‌زار كه‌سیش تووشی ڤایرۆسه‌كه بوو، جێگری سەرۆکی ئەمریکا کاتی پێشبینيکراو بۆ گەیشتن بە چارەسەری ڤایرۆسی “کۆڕۆنا”ى ئاشکرا کرد، ئاماژەشی پێدا، رەنگە ئەو چارەسەرە بە دوو قۆناغ ئەنجام بدرێت.
مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، رەنگە لە دەوروبەری هاوین یان پایزی داهاتوو چارەسەری ڤایرۆسی “کۆڕۆنا”ی نوێ بدۆزرێتەوە.
پێنس، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتی: “پێکوتەکە تاکو کۆتایی ئەمساڵ یان ساڵی داهاتوو بەردەست نابێت، بەڵام چارەسەری کەمکردنەوەی ئازاری ئەو کەسانەی کە تووشی “کۆڕۆنا” دەبن رەنگە بۆ دەوروبەری هاوین یان لە سەرەتای پایزی داهاتووەوە بەردەست بێت”.
شایانی باسە، چارەسەری “ريمیدیسفیر” کە کۆمپانیای “گیلیاد ساینسیز” بەرهەمی دەهێنێت، بۆ چارەسەکردنی تووشبووێک بە ڤایرۆسی “کۆڕۆنا” لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وەک بەشێک لە تاقیکردنەوە پزیشکییەکان بەکارهێنرا، هه‌روه‌ها ئه‌و دژه میکرۆبە خراوه‌ته نێو ليستى ئه‌و هه‌وڵانه‌ى كه وڵاتانى ئاسيايى ده‌يده‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤايرۆسى كۆڕۆنا.