تا ئێستا ٢٣ پارلەمانتاری ئێرانی تووشی كۆرۆنا بوون
لە وڵاتی ئێران كۆرۆنا بەرۆكی پارلەمانتارانی گرتووە ،بە پێی سەرچاوە فەڕمیەكانیش تا ئێستا ٢٣پارلەمانتار توشی كۆرۆنا بوون
جێگری سەرۆكی پارلەمانی ئێران عەبدولڕەزا میسری ڕایگەیاند كە ٢٣ پارلەمانتاری ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون بە ھۆی تێكەڵبونیان لەگەڵ ھاوڵاتیانی ئێران
میسری ناوی پارلەمانتارانی توشبوی ڕانەگەیاند بەڵام ناوی ھەریەك لە قاسم ميرزایی نكو وموجتەبا زێننوور ومەحمود سادقی و ئەحمەد ئەمیر فراهانی ومەعسومە ئاغا بور ھاتووە