نەتەوە یەکگرتووەکان داوای بەردەوامی گفتوگۆکانی هەولێر و بەغدا دەکات
نوێنهری سكرتێری گشتی نهتهوهیهكگرتووهكان، له عێراق، داوا دەکات لەم دۆخە هەستیارەی ئێستای عێراقدا پێویستە دانووستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەردەوام بێت .
جینین هێنیس پلاسخارت لە بەشێکی تری قسەکانیدا دەڵێت پاشەکشەی محەمەد تۆفیق عەلاوی بە هۆی ناکۆکی نێوان لایەن جیاوازەکانی عێراقەوە بووە ، بۆیەش ئەم بۆشاییانە دەبنە هۆی مەترسی سەرهەڵدانەوەی داعش لە عێراقدا .
ناوبراو لە کۆتایی قسەکانیدا گوتی وەک چۆن لە ڕابردوودا گفتوگۆکان نێوانی بەغدا و هەولێر لا ئارا دابووە ، پێویستە بەردەوام بێت ، چونکە لە بەرژەوەندی گشتیدا دەشکێتەوە