وهزارهتی تهندروستی : کەرەنتینە کراوان هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبوون .
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات ، بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان لەو ئاستە مەترسیدارەدا نییەو کەرەنتینەکراوان هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبوون
دهقی بهیاننامهكه
بەیاننامەیەك لە وەزارەتی تەندروستی
لە درێژەی ڕێکارەکانی خۆپارێزی وەزارەتی تەندروستی بۆ رێگە گرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 هەڵمەتی پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 و لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو پشکنین بۆ 39 هاووڵاتی گومانلێکراو ئەنجامدراوە لە هەرێمی کوردستان و گشت ئهنجامەکان نێگەتیڤ بووە واتە هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 نین.
دوای راگەیاندنی 5 هاووڵاتی کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە ئێستادا باری تەندروستیان زۆر باشە و جێگیرە بێ ئەوەی پێویستیان بە هیچ چارەسەریەك هەبێت تەنها لەژێر چاودێری پزیشکین و لە کاتی پێویستبوونیان بە چارەسەری پزیشکی ئەوا کاری پێویستیان بۆ ئەنجام دەدرێت، و هەروەها لە رێگەی تیمەکانی چاودێری تەندروستی توانرا پشکنین بۆ ئەو کەسانەش بکرێت کە هاوەڵی ئەو کەسانەیان کردووە کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێن.
دوای زیادبوونی ژمارەی تووشبوان لە ووڵاتی ئێران و تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی تر لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ئەوا تێمەکانی تەندروستی لە بازگە ناوەخۆییەکانیش دەست بەکاربوون بۆ پشکنینی ئەو هاووڵاتیانەی کە سەردانی شارەکانی هەرێم دەکەن بۆ دۆزینەوەی گومانلێکراوان، و لە ئێستادا ژمارەی ئەو هاووڵاتیانەی کە لە کەرەنتینەکانن ژمارەیان 2564 هاووڵاتین کە دابەشکراون بەسەر شارەکانی هەولێر(1174) سلێمانی (535) دهۆك (449) هەڵەبجە (82) گەرمیان (208) ڕاپەڕین (104) کۆیە (12) و تیمە تەندروستیەکان چاودێریان دەکەن بۆ چارەسەری پێویست لە کاتی روودانی بارێکی لەناکاو.
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
3ی ئازاری2020