ترەمپ : پێوەندییەکی تەلەفۆنی باشمان لە گەڵ بەرپرسانی تالیبان هەبووە

 

ترەمپ لە دوای پێوەندی تەلەفۆنی بە یەک لە ڕێبەرانی تالیبانەوە گووتی ، پێوەندییەکی سەرکەوتووانەەمان بووە .

 

هاوکات زەبیحوڵلا موجاهید ، گوتەبێژی تالیبان گووتی مەلا عەبدولغەنی برادەر ، جێگری بەرپرسی سیاسیی تالیبان لە پێوەنییەکی تەلەفۆنیدا ٣٥ خولەک لە گەڵ سەرۆک کۆماری ئەمریکا قسەی کردووە .

 

ترەمپ ئەمرۆ لە کاتی دەرچوون لە کۆشکی سپی لە وڵامی رۆژنامەواناندا گووتی ، پێوەندیەکی باشمان پێکەوە بووە ، ئەوان بەڵێنیان داوە توند و تیژییەکانی ئەفغانستان کۆتایی پێبێنن

Back to top button