خواردنی گوێز لە شێرپەنجە دەتپارێزێت
پسپۆڕانی زانكۆی مارشالی ئەمریكی ڕایانگەیاند: گوێز تایبەتمەندی بەسودی هەیە، خواردنی بە شێوەیەكی ڕێكوپێك دەتوانێت بەرەنگاری شێرپەنجەی سنگ ببێتەوە.
گوێز سەرچاوەیەكی گرنگی چەوریی بەسود و مادەی دژەئۆكسیدە، هەروەها فشاری خوێن و هەوكردنەكان كەم دەكاتەوە.
پسپۆڕان لە زانكۆی مارشاڵ دەشڵێن: خواردنی گوێز بەشێوەیەكی ڕۆژانە دەبێتە هۆی ئەوەی وەرەمی شێرپەنجەی سنگ لەمرۆڤدا دروست نەبێت و گەشە نەكات.
توێژەرانی زانكۆی مارشاڵ، توێژینەوەیەكیان لەسەر ئەو ئافرەتانە كردووە شێرپەنجەی سنگیان هەیە، بە خواردنی ڕۆژانەی پارچەیەك گوێز بۆ ئەوەی بزانن چی گۆڕانكارییەك لە جەستەیاندا ڕوودەدات.
دوای دوو هەفتە تەماشایان كرد خواردنی گوێز بووە بە هۆی گۆڕانكاری لە 456 خانەی وەرەمی شێرپەنجەیی، هەروەها بووە بەهۆی كوشتنی هەندێك خانەی شێرپەنجەیی