نه‌وت به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2016/12/234325345234.jpg)
خواكوڕك
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 28/12/2016 نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا به 53 دۆلار و 84 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، له‌كاتێكدا له‌م مانگه‌دا له‌ئاستی 55 دۆلار ماوه‌ته‌وه.
له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوو نرخی نه‌وت له ئاسته‌كانی 55 دۆلار و 90 سه‌نت تاوه‌كو 54 دۆلار و 85 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا.
پێشبینیه‌كان بۆ ساڵی داهاتوو ده‌ری ده‌خه‌ن كه نه‌وت نرخه‌كه‌ی له نێوان 50 – 60 دۆلار بمێنێته‌وه و له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی رێكه‌وتنی ئه‌ندامانی رێكخراوی ئۆپیك نرخه‌كه به‌رزترده‌بێته‌وه.