مه‌رجه‌كانی مانه‌وه‌ی مێسی له‌ بارسێلۆنا ئاشكرا ده‌بێت

گرێبه‌ستی لیۆنێل مێسی ئارجێنتینایی و ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می بارسێلۆنا، ته‌نها وه‌رزێكی ماوه‌ و هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ بۆ نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ كه‌وتوونه‌ خۆی، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ رێكه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی ماوه مانه‌وه‌ی درێژ بكرێته‌وه‌.

پێگه‌ی گۆڵی جیهانی هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و نوسیویه‌تی، مێسی وا به‌ ئاسانی گرێبه‌سته‌كی نوێ ناكاته‌وه‌، به‌ڵكو مه‌رجی هه‌یه‌ و ده‌بێت ئیداره‌ی یانه‌كه‌ ئه‌م كارانه‌ بكات، بۆ ئه‌وه‌ی باشترین یاریزانی جیهان ئیمزا له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌ نوێیه‌كه‌ی بكات.

پێگه‌ی گۆڵ، مه‌رجه‌كانی مێسی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ نوسیویه‌تی، كاپیتانه‌كه‌ی بارسێلۆنا داوای له‌ ئیداره‌ی یانه‌كه‌ كردووه‌، ده‌بێت گرێبه‌ستی نوێ ئه‌نجامبده‌ن و داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار جۆنیۆر داسێلڤای كردووه‌، جگه‌له‌وه‌ی بلوگرانا هه‌وڵه‌كانی ده‌ستپێكردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی لاوتارۆ مارتینێز و لیڤران تۆرێسی یاریزانی ڤالێنیسا بگوازنه‌وه‌ كامپ نوو، پلانی شوێنگره‌وه‌یه‌كی باش بۆ شوێنی لویس سوارێزیش، به‌هۆی هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نی له‌ كارنامه‌ی ئه‌م هاوینه‌ی بارسا هه‌یه‌.

له‌ دواین چاوپه‌كه‌وتنی مێسی گوتبووی، له‌ بارسێلۆنا ده‌مێنێته‌وه‌، به‌ڵام ئاشكرای نه‌كردبوو كه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ چه‌ند ساڵ درێژ ده‌كاته‌وه‌.

 

Back to top button